Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

غه‌ززه‌.. سوپای ئیسرائیل له‌ دوێنێوه‌ 9 هاوڵاتی فه‌له‌ستینی شه‌هیدكردووه‌

په‌یام

ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیه‌ فه‌ڵه‌ستینییانه‌ی‌ له‌ ئاكامی په‌لاماری فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی قه‌واره‌ی‌ ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ شه‌هیدبوون گه‌یشته‌ 9 كه‌س.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین راگه‌یه‌ندراوێكی بلاَوكردوه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاند فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل له‌ به‌رده‌وامی په‌لاماره‌كانیاندا ناوچه‌یه‌كیان له‌ رۆژهه‌ڵاتی كه‌رتی غه‌ززه‌ بۆردومان كرد و به‌هۆیه‌وه‌ 2 هاولاَتی‌ فه‌ڵه‌ستینی شه‌هیدكران.

به‌پێی ئاماره‌كانی‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ دوێنێوه‌ تا ئێستا له‌ ئاكامی په‌لاماره‌كانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیلدا بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ شه‌هیدكراون گه‌یشته‌ 9 كه‌س.

ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندراه‌ كه‌ له‌ دوێنێوه‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگیی و تۆپخانه‌كانی ئیسرائیل 200 ئامانجی مه‌ده‌نییان له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌رتی غه‌ززه‌ بۆردومانكردووه‌.


160 جار خوێندراوەتەوە
05/05/2019

بابەتی زیاتر