Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پارتی سوپاسی گۆڕان ده‌كات و رێککەوتنی كۆتایی له‌گه‌ڵیدا راگەیاند

په‌یام

پارتی و گۆڕان رێککەوتنی كۆتاییان بۆ پێکهێنانی حکومەت راگەیاند و پارتیش دەڵێت بەفەرمی سوپاسی بزووتنەوەی گۆڕانمان کردووە.

ئەمڕۆ 5 ی 5 ی 2019 شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی شاری سلێمانییان کرد و لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ شاندی باڵای گۆڕان کۆبوونەوە.

دوای کۆبوونەوەکە شۆڕش حاجی وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان و مەحمود محەممەد وتەبێژی پارتی دیموکرات کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا.

شۆڕش حاجی وتی "مەرج و ئامانجی رێککەوتنەکەمان لەگەڵ پارتی بۆ بەشداریکردنمان لە پێکهێنانی حکومەت چاککردنی بژێوی خەڵک و بوژاندوەی ژیانی خەڵک و ئەنجامدانی چاکسازی بووە".

وتیشی "دەمانەوێت نێو ماڵی کوردی یەکگرتو و یەکڕیز بێت لەپێناو خەڵک بۆ ئەوەی چاکسازی لە هەموو جومگەکانی دەسەڵات ئەنجام بدرێت و بەنیشتیمانیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ و سەربەخۆکردنی دەسەڵاتی دادوەری کاری جددی بۆ بکرێت".

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "نابێت پۆستێک لێرە و لەوێ ڕێگربێت لە پێکهێنانی حکومەت و دەبێت پاکێجەکانی چاکسازی جێبەجێ بکرێت".

لەبارەی دیاریکردنی ناوی کانیدەکانیشیانەوە وتی "ئەو ناوانەی لە میدیاکانەوە بڵاوکراونەتەوە راست نین و تائێستا هیچ کاندیدێكمان دیارینەکراوە".

هاوکات مەحمود محممەد وتەبێژی پارتی دیموکرات وتی "ئێمە ئەمڕۆ بۆیە هاتوین بۆ لای بزوتنەوەی گۆڕان تا سوپاسیان بکەین لە ئاسانکاریکردن و رازیبونیان بۆ پێکهێنانی حکومەت".

وتیشی "ئێمە هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ گۆڕان نزیکبوونەوەی باشمان هەبووە و تێگەیشتنمان هەبووە لەسەر چۆنیەتی پێکهێنانی حکومەت و هەروەها جەختمان لە پێویستی یەکگرتویی و یەکرێزی نێوانمان کردووەتەوە چونکە کوردستان پێیویستی بەوەیە کە تەبا بین".

218 جار خوێندراوەتەوە
05/05/2019

بابەتی زیاتر