Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قایمقامیەتی‌ سلێمانی‌ رێنمایی‌ بۆ خواردنگەکان دەردەکات


 
په‌یام


لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، پشکنین بۆ هەموو ئەو خواردن و خواردنەوانە دەکات، کە بە رۆژوانه‌ دەفرۆشرێت و "هه‌رشوێنێكیش سه‌رپێچی بكات شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت".

ئازاد نەبی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، رایگەیاند: بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی تەندروستی ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، بە رۆژوانان و هاوڵاتیان دەفرۆشرێن، لیژنەكانیان سەردانی هەموو ئەوشوێنانە ده‌كات کە خواردنه‌كانی لێ دروست ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها ناوبرا وتیشی‌: یەکێک لە کارە سەرەکییەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیه‌ت پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانە، ‌ئه‌مه‌ش له‌رێی سەردانیكردنی ئەوشوێنانەی خواردن و خواردنەوەكانی لێ دروست دەکرێت،‌ پشكنین بۆ شوێنه‌كه‌ و ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ن و ئه‌و خۆراكانه‌ی به‌رهه‌می ده‌هێنن ده‌كرێت.

ئازاد نەبی، ئاماژەی‌ بەوەشکرد: له‌م مانگه‌دا سه‌ردانەکانیان زیاتر ده‌بێت بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی خواردن و خواردنه‌وه‌ دروستده‌كه‌ن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری ته‌ندروستی سلێمانی مۆڵه‌تی كاركردنیان وه‌رگرتبێت و پابه‌نه‌دی مه‌رجه‌ ته‌ندروستیه‌كان بن و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌رشونێك مۆڵه‌تی نه‌بێت یاخود سه‌رپێچی بكات شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

ئازاد نەبی ئەوەشی خستەڕوو: ئەو شوێنانەی کاری هەویر و ناوساجی دروست دەکەن نابێت (سۆده‌) بەکاربهێنن، لەبەرئەوەی پشکنینەکان دەریخستووە زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، لەکاتی پابەند نەبوون لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە سزای شووێنەکەو خاوەنەکەی دەدرێت.

هه‌روه‌ها وتیشی‌، پێشتر لەڕێی دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە ئاگاداری دوکان و مارکێت و کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئاوی لەدەبە نراو کراونەتەوە رێگە بە عەمبارکردن و گواستنەوەی ئاوی خواردنەوە نادرێت لەبەر تیشکی خۆر یاخود شوێنێک پلەی گەرمیەکەی گونجاو نه‌بێت.

داواشی له‌ هاوڵاتیان كرد، له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچی و پابه‌ند نه‌بوون به‌مه‌رجه‌كانی كاركردن به‌ گشتی و به‌تایبه‌ت ته‌ندروستی له‌رێی (07708677777) یان لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، یاخود راسته‌وخۆ سكاڵاكانیان بگه‌یه‌ننه‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ به‌دواداچوونی بۆ ده‌كرێت.

143 جار خوێندراوەتەوە
05/05/2019

بابەتی زیاتر