Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ كۆریای باكوور زیاترله‌ 10 ملیۆن كه‌س ڕووبه‌ڕوی قه‌یرانی‌ خۆراك بوونه‌ته‌وه‌

په‌یام

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ كۆریای باكوور زیاتر له‌ 10 ملیۆن كه‌س رووبه‌ڕوی قه‌یرانی‌ خۆراك بوونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی پرۆگرامی خۆراكی جیهانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ ئه‌نجامی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی خۆراك له‌ كۆریای باكوور زیاتر له‌ 10 ملیۆن كه‌س رووبه‌ڕوی "كێشه‌ی جددی خۆراك" بووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان خراپی كه‌شوهه‌وا، كه‌می كه‌لوپه‌لی كشتوكاڵی و سووته‌مه‌نی، كاریگه‌ری خراپی كردووه‌ته‌ سه‌ر به‌رهه‌می كشتوكاڵی سالاَنی‌ 2018 بۆ 2019ی وڵاتی كۆریای باكوور. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ زیاتر له‌ 10 ملیۆن كه‌س به‌م هۆیه‌وه‌ رووبه‌ڕووی كێشه‌ی جددی له‌ ده‌سته‌به‌ركردنی خۆراك بووه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ نووسینگه‌ی رێكخه‌ری هاوكاری مرۆیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ مانگی ئاداری رابردوو رایگه‌یاندبوو له‌ سه‌دا 43ی كۆی دانیشتوانی كۆریای باكوور، رووبه‌ڕوی به‌دخۆراكی بوونه‌ته‌وه‌. 

226 جار خوێندراوەتەوە
04/05/2019

بابەتی زیاتر