Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌كاری.. به‌هۆی بارانبارینی به‌لێزمه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك رێگا بوون به‌ژێر ئاوه‌وه‌

په‌یام

باران بارینی به‌لێزمه‌ له‌ شاری هه‌كاری توركیا بووه‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی زاپ و ژماره‌یه‌ك ڕێگاو خانوو ژێرئاو كه‌وتن. 

بارانی به‌خوڕ له‌ دوێنێوه‌ هه‌كاری گرتووه‌ته‌وه‌ و كاریگه‌ریی نه‌رێنیی كردووه‌ته‌ سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی شاره‌كه‌. له‌ ئه‌نجامی به‌رزبوونه‌وه‌ی له‌ راده‌به‌ده‌ری ئاستی ئاوی زاپ، به‌شێك له‌ رێگای سه‌ره‌كی نێوان هه‌كاری-چوكورجا بوو به‌ ژێر ئاوه‌وه‌. به‌هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی تاشه‌ به‌ردی گه‌وره‌ش بۆ ماوه‌یه‌ك رێگاكه‌ داخرا و دواتر له‌ ئه‌نجامی كاری تیمه‌كانی رێگاوبان كرایه‌وه‌. 

له‌ گوندی كركداغی سه‌ربه‌ ناوه‌ندی هه‌كاری، ژماره‌یه‌ك خانوو كه‌ نزیكن له‌ ئاوی زاپ، بوون به‌ ژێر ئاوه‌وه‌. یه‌كێك له‌ دانیشتوانی گونده‌كه‌، گوڵوزار هارمانجی له‌ لێدوانێكدا به‌ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه‌ پێشتر دیمه‌نی له‌وشێوه‌یه‌یان نه‌دیوه‌. 


376 جار خوێندراوەتەوە
04/05/2019

بابەتی زیاتر