Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

محەمەدی حاجی مەحمود: لە ڕەمەزاندا كابینەی نوێی حكومەت دەستبەكاردەبێت

په‌یام

سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان وادەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكات و جەختیشدەكاتەوە، "حكومەتی نوێ خزمەتگوزاری باشتری پێیە بۆ هاوڵاتیان"، ڕاشیدەگەیەنێت، "زۆرناخۆشە هەرێمێك بەچەند شتێكی بچوكەوە سەرقاڵبكرێت كابینەكە ئەوەندە دوابخرێت".

محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لەلێدوانێكیدا بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن، ڕایگەیاند: "ڕێكەوتنەكان كۆتاییهاتوەو یەكێتیی و پارتی گەیشتونەتە ئەنجام و شتێكی ئەوتۆ نەماوە لەسەری ڕێكنەكەون، ئەوەندەشی زانیاریم هەبێت، هەندێك كێشەی بچوك لای بزوتنەوەی گۆڕان هەبوو، ئەوانیش چارەسەركراون".

وتیشی:"پێكهێنانی كابینەی نوێ‌ لەسەرئەوە ماوە، پەرلەمانی كوردستان كۆبێتەوەو یاسای سەرۆكایەتی هەرێم هەمواربكرێت و دواتریش كاندیدی لایەنی براوە ڕابسپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومەت، لەهەموو حاڵەتێكدا لەمانگی ڕەمەزاندا كۆتایی بەكێشەكان دێت و كابینەی نوێی حكومەت دەستبەكاردەبێت".

ئەوەشی ڕونكردەوە، "وەكو شتە گشتییەكانی كابینەی نوێ بۆ نمونە چەند وەزارەت بۆ كام لایەنە بێت و چی بەربكەوێت ئەوانە كۆتاییانهاتووە، بەڵام هەندێ‌ وردەكاریش ماوە بۆ نمونە كێ ببێتە وەزیر، ڕەنگە ئەمەش مابێتی، بەڵام بەڕاستی زۆرناخۆشە هەرێمێك بەچەند شتێكی بچوكەوە سەرقاڵبكرێت و كابینەكە ئەوەندە دوابخرێت".

سەبارەت بەپێشبینیەكانیش بۆ كابینەی داهاتوو محەمەدی حاجی مەحمود تەئكیدیكردەوە، "بەدڵنیاییەوە له‌ كابینه‌ی نوێی حكومەتدا كۆمەڵێك گۆڕانكاریی گەورە ڕوودەدات، بۆ نمونە ئاشتی ئێستای هەرێم لەگەڵ عیراق، نەمانی شەڕی داعش و باشبوونی دۆخی دارایی، ئەمانە هۆكارن بۆ ئەوەی حكومەتی داهاتوو كاری باشتری خزمەتگوزاری پێشكەش بەهاوڵاتیان بكات".

440 جار خوێندراوەتەوە
04/05/2019

بابەتی زیاتر