Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا.. ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك گیانله‌ده‌ستدانی 8 كۆچبه‌ری لێكه‌وته‌وه‌

په‌یام

له‌ ئاكامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك له‌ توركیا، 8 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو، 4 ی دیكه‌ش  بێسه‌روشوێن بوون. 

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی توركیا بلاَویكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت: ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك، گیانله‌ده‌ستدانی 8 كۆچبه‌ری لێكه‌وته‌وه‌.

 له‌ به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌:  دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێكیان له‌ ناوچه‌ ئاوییه‌كانی قه‌زای ئایڤاڵك-ی پارێزگای باڵكئه‌سیر له‌ رۆژئاوای دوورگه‌ی چپڵاك پێگه‌یشتووه‌، چوار كه‌ڵه‌ك و دوو كۆپته‌ریان ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه‌ كرد.

له‌به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، له‌ ئاكامی گه‌ڕان و پشكنینه‌كاندا تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان توانییان 5 كۆچبه‌ری نایاسایی رزگار بكه‌ن كه‌ یه‌كێكیان ژن و یه‌كێكی دیكه‌یشیان منداڵه‌. 

فه‌رمانده‌یه‌كه‌ ئاشكراشیكرد: تیمه‌كان ته‌رمی 3 ژن و 5 منداڵیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ و، به‌رده‌وامن له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ رزگاركردنی ئه‌وانه‌ی بێسه‌روشوێنن كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ 4  كه‌س بن.

254 جار خوێندراوەتەوە
04/05/2019

بابەتی زیاتر