Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ساڵی ڕابردوو نزیكه‌ی 100 ڕۆژنامه‌نووس له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان كوژراون

په‌یام

یه‌كێتی ڕۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند: ساڵی ڕابردوو لانیكه‌م 95 ڕۆژنامه‌نووس له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا كوژراون.

له‌ ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌رییدا، یه‌كێتی ڕۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند: ساڵی ڕابردوو كوشتنی جه‌مال خاشقجی ڕۆژنامه‌نووسی سعودی له‌ نێو كونسوڵخانه‌ی سعودیه‌ له‌ شاری‌ ئه‌سته‌نبوڵی توركیا، گرنگی‌و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی جیهانیی به‌دوای خۆیدا هێنا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هه‌رچه‌نده‌ ژماره‌ی قوربانییانی ڕۆژنامه‌نووس له‌ ساڵی 2018 له‌ ژماره‌ی 2017 زیاتره‌، به‌ڵام به‌راورد ناكرێ به‌و كاتانه‌ی شه‌ڕ و ململانێكان له‌ سوریا و عێراق له‌ ئه‌وپه‌ڕی توندوتیژیدا بوو.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ساڵی 2006 گه‌وره‌ترین ژماره‌ی قوربانییانی ڕۆژنامه‌نووسی تێدا تۆمار كراوه‌، به‌وپێیه‌ی 155 ڕۆژنامه‌نووس كوژراون.

96 جار خوێندراوەتەوە
04/05/2019

بابەتی زیاتر