Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر پێشوازی له‌ وه‌فدێكی‌ باڵای پارتی هوداپاری توركیا كرد


په‌یام 


مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی‌ خۆی له‌شاری‌ هه‌ولێر پێشوازی كرد له‌ وه‌فدێكی‌ باڵای پارتی هوداپاری توركیا به‌سه‌رۆكایه‌تیی (ئیسحاق مه‌تین ساغلم)و شاندێكی‌ یاوه‌ریی.


له‌دیداره‌كه‌دا باس له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌و هوداپاری توركیی كراو، جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنی‌ زیاتری ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ كرایه‌وه‌.
له‌به‌شێكی‌ دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا له‌سه‌ر سوودبینین له‌ئه‌زموونی‌ یه‌كتریی هاوڕابوون.

هاوكات بارودۆخی سیاسیی ئێستای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و حكوومه‌تی‌ داهاتووی‌ هه‌رێم‌و رۆڵی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی له‌هاوكێشه‌كاندا باسی لێوه‌كرا.

 له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كرایه‌وه‌ پێویسته‌ حیزبه‌ ئیسلامییه‌كان له‌ هه‌مووپارچه‌كاندا داكۆكیی له‌سه‌ر دینداریی‌و ڕه‌سه‌نایه‌تیی كورد بكه‌نه‌وه‌و باس له‌وه‌كرا كه‌ ده‌بێ‌ له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا ڕۆڵی‌ خۆیان بگێڕن‌و هه‌وڵی‌ چه‌سپاندنی‌ دادگه‌ریی زیاترو به‌خته‌وه‌ریی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ر بده‌ن‌و له‌ گه‌له‌كه‌یان دانه‌بڕێن‌و كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و نه‌هێشتنی‌ گه‌نده‌ڵیی‌و كه‌م‌و كوڕییه‌كان بكه‌ن.

له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا وه‌فدی میوان سوپاسی ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامییان كردو هه‌ڵوێسته‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامییه‌ له‌مه‌ڕ پرسه‌كان به‌رز نرخاند.


380 جار خوێندراوەتەوە
03/05/2019

بابەتی زیاتر