Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بەرەسمی سزاکەی مباپی راگەیەندرا


په‌پام ـ سپۆرت


ئەمرۆ بەرەسمی سزاکەی مباپی ئەستێرەی لاوی فەرەنسی یانەی پاریس سانجێڕمان راگەیەندراو ئەو یاریزانە بۆ ٣ یاری راگیرا.

مباپی لە یاری کۆتایی جامی فەرەنسا، دوای ئەوەی لە یاریزانێکی یانەی رین دا، راستەوخۆ کارتی سووری وەرگرت و ئەمڕۆش بۆ سێ یاری راگیرا.

بەمەش ئەو یاریزانە توانای کێبڕکێی میسی کەمدەبێتەوە لە بردنەوەی پێڵاوی زێڕینی ساڵی ٢٠١٩، بە جیاوازی ٤ گۆڵ لەو یاریزانەوە دوورەو دەتوانێت بەشداری تەنها دوو یاری خولی فەرەنسا بکات کە یارییەکانیش بەرامبەر بە یانەکانی دی جۆن و ریمس و بەشداری یاری مۆنتپیلیەی لە هەفتەی رابردوو نەکردو ناتوانێت بۆ دوو یاری داهاتوو بەرامبەر بە یانەکانی نیس و ئانگرس بەشداری بکات.

میسی تا ئێستا ٣٤ گۆڵی لە خولی ئیسپانیا کردووەو مباپیش توانیویەتی ٣٠ گۆڵ بکات.
خەڵاتی پێڵاوی زێڕین بەو یاریزانانە دەدرێت لە خولەکانی ئەوروپا زۆرترین گۆڵ دەکەن.

569 جار خوێندراوەتەوە
03/05/2019

بابەتی زیاتر