Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دڵەڕاوکێ له‌م 8 شوێنه‌ی له‌ش ده‌دات


په‌یام ـ هه‌مه‌ڕه‌نگ


فوشاری ده‌روونی و نیگه‌رانی، ته‌نیا بارێكی ده‌روونیی ناخۆش نین، به‌ڵكو ناڕه‌حه‌تی بۆ جه‌سته‌ش دروست ده‌كه‌ن.


ئه‌و كه‌سانه‌ی گوشارێكی ده‌روونی زۆریان له‌سه‌ره‌، ده‌شێت تووشی ئازار له‌م 8 شوێنه‌ی له‌شدا ببن:
1. شان: ئازاری شان، ره‌نگه‌ هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌ بێت كه‌ ناڕه‌حه‌تیت، ناڕه‌حه‌تییه‌كانت بۆ كه‌سانی چوارده‌ورت باس بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گوشاره‌ ده‌روونییه‌كه‌ت له‌سه‌ر نه‌مێنێت.
2. مل: مل ئێشه‌ ره‌نگه‌ نیشانه‌ بێت بۆ توڕه‌یی. لێبورده‌به‌ و به‌وه‌ش ئه‌و ئازاره‌ت نامێنێت.
3. سه‌ره‌وه‌ی پشت: نیشانه‌یه‌ بۆ ترس و هه‌ستكردن به‌پێ نه‌زانین و پشتیوانی نه‌كران له‌لایه‌ن هاوڕێ و خێزانه‌وه‌. خۆت له‌ كه‌سانی چوارده‌ورت نزیك بكه‌ره‌وه‌ و دۆستایه‌تییان له‌گه‌ڵ بكه‌.
4. خوارووی پشت: نیشانه‌یه‌ بۆ ترسی له‌ده‌ستدانی كه‌سێك یان شتێك. له‌بیرت بێت ته‌ندروستی له‌ شتومه‌ك گرنگتره‌.
5. ده‌ست: ئازاری ده‌ست نیشانه‌یه‌ بۆ ته‌نیایی و نه‌بوونی هاوڕێ و تێكه‌ڵاونه‌بوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا. چاره‌سه‌ره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ ببیت به‌ به‌شێك له‌ كۆمه‌ڵ.

6. كه‌له‌كه‌: ئازاری كه‌له‌كه‌ ده‌شێت نیشانه‌ بێت بۆ ترس به‌هۆی تێكچوون و گۆڕانی شێوازی ژیان. هه‌وڵ بده‌ مه‌ترسی قبوڵ بكه‌یت.
7. ئه‌ژنۆ: ئازاری ئه‌ژنۆ ده‌شێت نیشانه‌ بێت بۆ خۆبه‌زلزانین و بایه‌خنه‌دان به‌ هه‌ست و سۆزی كه‌سانی تر. بیر له‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانت بكه‌ره‌وه‌ و یارمه‌تییان بده‌. به‌وه‌ ئاسووده‌ ده‌بیت.
8. پێیه‌كان: ده‌شێت نیشانه‌ بێت بۆ ترس له‌ شكستهێنان. له‌ ژیانتدا شتی نوێ تاقی بكه‌ره‌وه‌ و به‌ روویه‌كی خۆشه‌وه‌ پێشوازی بكه‌. دڵنیابه‌ ئاسووده‌تر ده‌بیت.


453 جار خوێندراوەتەوە
03/05/2019

بابەتی زیاتر