Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وەزارەتی‌ ئەوقاف: ئێوارەی‌ سبەینێ چاودێریی‌ بینینی‌ مانگ بکەن

 

په‌یام

وەزارەتی‌ ئەوقاف داوا لە هاوڵاتیانی‌ هەرێم دەکات، ئێوارەی‌ سبەینێ چاودێریی‌ بینینی‌ مانگ بکەن و لەحاڵەتی‌ بینینیشیدا وەزارەتەکە ئاگاداربکەنەوە.


مەریوان نەقشبەندی‌، لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ (ئێن ئاڕتی) رایگه‌یاندووه‌: سبەینێ لیژنەی‌ بینینی‌ مانگ و سەرجەم لیژنە لاوەکیەکانی‌ دیکە چاودێری بینینی‌ مانگ دەکەن بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان.

ناوبراو ئاماژەی‌ بەوەشکردووه‌: بە هەماهەنگی‌ لەگەڵ دیوانی‌ وەقفی‌ سوننەی‌ عێراق، بڕیار لەسەر پرسەکە دەدەن و خۆیان نابەستنەوە بە سعودیە و دیوانی‌ وەقفی‌ شیعی‌ و هیچ لایەکی‌ دیکەوە.

هاوکات دادگای‌ باڵای‌ سعودیە، داوای‌ لەسەرجەم موسوڵمانانی‌ وڵاتەکەی‌ کرد، كه‌ لە ئێوارەی‌ سبەینێوە چاودێری‌ بینینی‌ مانگ بکەن و لەکاتی‌ بینینی‌ مانگیشدا بەچاوی‌ خۆیان یان بەهۆی‌ تەلەسکۆبەوە لایەنە پەیوەندیدارەکانی‌ لێ ئاگادار بکەنەوە.

573 جار خوێندراوەتەوە
03/05/2019

بابەتی زیاتر