Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كارمه‌نده‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی‌ پۆلیسی‌ هاتووچۆی‌ خورماڵ به‌ كه‌فاله‌ت ئازاد كرا


په‌یام

كارمه‌نده‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتیی‌ پۆلیسی‌ هاتووچۆی‌ خورماڵ كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ له‌سه‌ر سكاڵای‌ دادوه‌رێك ده‌ستگیر كرابوو، به‌ كه‌فاله‌ت ئازاد كرا.

میقداد كه‌مال، له‌گه‌ڵ چوار كارمه‌ندی‌ دیكه‌ی‌ پۆلیسی‌ هاتووچۆی‌ خورماڵ، به‌هۆی‌ كردنی‌ پسووڵه‌یه‌كی‌ سه‌رپێچی‌ بۆ دادوه‌رێك، ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو ده‌ستگیر كران، چوار كارمه‌نده‌كه‌ به‌ كه‌فاله‌تی‌ 500 هه‌زار دینار ئازاد كران، به‌ڵام خۆی‌ تا ئه‌مڕۆ له‌ زینداندا مایه‌وه‌.

ڕۆژی‌ 30ی‌ نیسانیش كارمه‌ندانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتیی‌ هاتووچۆی‌ خورماڵ بایكۆتی‌ ده‌وامیان كرد و، له‌به‌رده‌م دادگای‌ هه‌ڵبجه‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كیان دژی‌ ده‌ستگیركردنی‌ هاوڕێكه‌یان ئه‌نجام دا.

مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2017، مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی هاتووچۆی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتیی پۆلیسی هاتووچۆی خورماڵ، پسووڵه‌یه‌كی سه‌رپێچیی 15 هه‌زاریی بۆ دادوه‌رێكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كردووه‌، دواتریش له‌لایه‌ن داوه‌ره‌كه‌وه‌ سكاڵا له‌سه‌ر مه‌فره‌زه‌كه‌ تۆمار كراوه‌ به‌ تۆمه‌تی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كردنی‌ پسووڵه‌ی‌ سه‌رپێچییان نه‌بووه‌.

368 جار خوێندراوەتەوە
02/05/2019

بابەتی زیاتر