Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ سلێمانی ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران


په‌یام

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی ده‌ستگیركردنی نۆ كه‌سی به‌ تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن ئاشكرا كرد.
له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: "شه‌وی ڕابردوو به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن‌و هێزی تایبه‌تی باره‌گا نۆ كه‌سی به‌ تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن ده‌ستگیركردووه‌و ده‌ستیشی به‌سه‌ر شه‌ش ئۆتۆمبێل و سێ ده‌مانچه‌‌و یه‌ك كڵاشینكۆفدا گرتووه‌".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌ ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 406 له‌ یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون‌و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌.
به‌پێی زانیارییه‌كانی نێو ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ له‌سه‌ر گردی تاڤگه‌ له‌ سلێمانی ته‌قه‌یان كردووه‌.
به‌پێی ئاماره‌ فه‌ڕمییه‌كان، له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕۆژ له‌دوای‌ ڕۆژ دیارده‌ی ته‌قه‌كردن‌و كوشتن‌و خۆكوشتن، زیاتر ده‌بێت، به‌شێك له‌ هۆكاری‌ ئه‌و دیارده‌یه‌ش بۆ به‌ربڵاوی چه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

397 جار خوێندراوەتەوە
02/05/2019

بابەتی زیاتر