Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ به‌ریتانیا ژنێك وه‌ك وه‌زیری‌ به‌رگری ده‌ستبه‌كاربوو


په‌یام

سه‌رۆك وه‌زیران بریتانیا بۆ شوێنگره‌وه‌ (گاڤین ویلیه‌مسۆن) كه‌ ڕۆژی ڕابردوو له‌ پۆسته‌كه‌ی دووری خسته‌وه‌، ژنێكی له‌ پۆستی وه‌زیری به‌رگری دانا.
(تێرێزا مه‌ی) سه‌رۆك وه‌زیران بریتانیا بڕیاریدا (پێنی مۆردانت) بكاته‌ وه‌زیری به‌رگری، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مینجاره‌ له‌ مێژوی ئه‌و وڵاته‌دا ژنێك ببێته‌ وه‌زیری به‌رگری.
(پێنی مۆردانت) له‌ ئازاری ساڵی 1973 له‌ دایكبووه‌، یه‌كێكه‌ له‌ ژنه‌ سه‌ركرده‌كانی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا و له‌ ساڵی 2010دا بووه‌ به‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و له‌ 2017شدا بووه‌ به‌ وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی.
له‌باره‌ی دوورخستنه‌وه‌ی (گاڤین ویلیه‌مسۆن) وا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ناوبراو زانیاری ورد و هه‌ستیاری كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی به‌ریتانیای دزه‌ پێكردووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیران متمانه‌ی پێی نه‌ماوه‌.
لای خۆیشیه‌وه‌ گاڤین كه‌ له‌ ساڵی 2017ه‌وه‌ وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیایه‌ تائێستا نكوڵی له‌ دزه‌پێكردنی هه‌ر جۆره‌ زانیارییه‌ك ده‌كات.


178 جار خوێندراوەتەوە
02/05/2019

بابەتی زیاتر