Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵ پێشوازیی‌ له‌ شاندێكی‌ پارتی نه‌ته‌وه‌یی كورد كرد


په‌یام

ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشوازیی‌ له‌ سه‌رۆكی‌ پارتی نه‌ته‌وه‌یی كورد و شاندێكی‌ ئه‌و حیزبه‌ كرد.

له‌ باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ شاری سلێمانی، محه‌مه‌د حه‌كیم كارگێڕی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی و كامه‌ران بابانزاده‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و، كاوه‌ پێنجوێنی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی و، دلێر ساڵح ئه‌ندامی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، پێشوازیان له‌ جه‌بار میرزا ڕۆسته‌می، سكرتێری پارتی نه‌ته‌وه‌یی كورد و، ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و حیزبه‌ كرد.
له‌ دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و، یه‌كخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كورد و، پاراستنی به‌ها ئه‌خلاقییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ كرایه‌وه‌.
هه‌روه‌ها وه‌فدی میوان ڕۆڵ و هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌ به‌رزنرخاند له‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و پرسه‌ نشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییانه‌ی كه‌ دێنه‌ پێش.

356 جار خوێندراوەتەوە
02/05/2019

بابەتی زیاتر