Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و چاككراو و ژێرئاوكه‌وتووی قه‌ده‌غه‌كرد


په‌یام

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و چاككراو و ژێرئاوكه‌وتووی قه‌ده‌غه‌كرد. هه‌روه‌ها بڕیاری‌ ده‌ستپێكردنی‌ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی تۆمارنه‌كراوی‌ دا.

له‌ فه‌رمانێكی‌ وه‌زاریدا كه‌ واژووی كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی له‌سه‌ره‌، وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ڕایگه‌یاندووه‌ "له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتیان، بڕیاریان داوه‌ به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی (لێدراو و، چاككراو و، ژێرئاوكه‌وتوو)ن، كه‌ هاورده‌ ده‌كرێن بۆ ناوه‌ی هه‌رێم له‌ رێگای ده‌روازه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بازگه‌كانی نێوان پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستا".

فه‌رمانه‌كه‌ش له‌ ڕۆژی یه‌كی‌ ته‌مووزه‌وه‌ كاری پێ ده‌كرێت.

له‌ فه‌رمانێكی‌ وه‌زاریی‌ دیكه‌دا،  وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ  ده‌ڵێت "به‌ مه‌به‌ستی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی تۆمارنه‌كراو بێ سه‌ره‌تا، بڕیاریان داوه‌ به‌ كاراكردنه‌وه‌ی رێنمایی وه‌زاره‌ت تایبه‌ت به‌ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی تۆمارنه‌كراو، بۆ ماوه‌ی نێوان 2ی‌ 5ی‌ 2019 تاوه‌كو 4ی‌ 6ی‌ 2019 .
ده‌شڵێت ئه‌م فه‌رمانه‌ ته‌نیا ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ مۆدێلیان له‌ ساڵی 1994 به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌یه‌.


668 جار خوێندراوەتەوە
02/05/2019

بابەتی زیاتر