Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئۆغلۆ: توركیاو ئه‌مریكا له‌ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ناوچه‌ی ئارام له‌ سوریا نزیكبوونه‌ته‌وه‌


په‌یام

(مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند: ئه‌نكه‌ره‌ و واشنتۆن له‌ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی ناوچه‌ی ئارام له‌ سوریا نزیكبوونه‌ته‌وه‌.
له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا له‌ ئه‌نكه‌ره‌‌و له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ (دۆناڵد تره‌مپ) ویست‌و حه‌زی خۆی بۆ سه‌ردانی توركیا ده‌ربڕیوه‌‌و سه‌رۆكی توركیاش بانگهێشتی كردووه‌.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی توركیا له‌باره‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه‌ بۆ توركیا هه‌رچه‌نده‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ هێشتا كاته‌كه‌ی دیاریینه‌كراوه‌، به‌ڵام وتیشی: تره‌مپ ده‌یه‌وێ له‌م هاوینه‌دا و به‌تایبه‌ت له‌ مانگی حوزه‌یراندا، پاش سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا سه‌ردانی توركیا بكات.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ ڕووبدات، ئه‌و سه‌ردانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمی بۆ توركیا له‌وه‌ته‌ی له‌ 2016 وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردراوه‌.


100 جار خوێندراوەتەوە
02/05/2019

بابەتی زیاتر