Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ریتانیا وه‌ك یه‌كه‌م وڵات له‌ جیهاندا باری‌ له‌ناكاوی ژینگه‌یی‌و كه‌شوهه‌وای ڕاگه‌یاند


په‌یام

له‌ ژێر فشاری‌ پارتی كرێكارانی ئۆپۆزسیۆن‌و ڕێكخراوی (ئێكستنكشن ڕیبیلین)، په‌ڕله‌مانی به‌ریتانیا ده‌نگی له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی باری‌ له‌ناكاوی ژینگه‌یی‌و كه‌شوهه‌وا، دا.

له‌ ئه‌ژماری‌ خۆی له‌ ماڵپه‌ڕی تویته‌ر، پارتی كرێكارانی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند: له‌ژێر فشاری‌ پارته‌كه‌ماندا، به‌ریتانیا بووه‌ یه‌كه‌مین وڵات كه‌ باری‌ له‌ناكاوی تایبه‌ت به‌ ژینگه‌ و كه‌شوهه‌وای تێدا ڕابگه‌یه‌نرێت.
پارتی كرێكاران ڕایشیگه‌یاند: ئێستا ئیدی كاتی ئه‌وه‌یه‌ ڕێوشوێنی كرده‌ی بۆ بنه‌بڕكردنی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا بگیرێته‌ به‌ر.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ی په‌ڕله‌مانی به‌ریتانیا بۆ حكومه‌ت پابه‌ندكار نییه‌، به‌ڵام (جێریمی كۆربن) سه‌رۆكی پارتی كرێكاران هیوای خواست ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌ریتانیا جووڵه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی په‌ڕله‌مان‌و حكومه‌ته‌كانی دنیا به‌ ئاڕاسته‌ی ژینگه‌ و كه‌شوهه‌وا دروست بكات.
پێشتر بزاڤی (ئێكستنكشن ڕیبیلین) به‌رانبه‌ر به‌ كه‌مته‌رخه‌می له‌ ئاستی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا بانگه‌وازی یاخیبوونی مه‌ده‌نی كردبوو.

680 جار خوێندراوەتەوە
02/05/2019

بابەتی زیاتر