Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوپای ئەمەریکا: هیچ فەرمانێکمان پێنەگەیشتووە بۆ خۆئامادەکردن بۆ جەنگ لەگه‌ڵ ڤەنزوێلا



په‌یام

ده‌نگی ئه‌مریكا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بە کۆنگرێسی وتووه‌ هیچ فەرمانێکیان پێنەگەیشتووە بۆ خۆمادەکردن بۆ جەنگ لە ڤەنزوێلا، هەروەها جەختیشی لە پشتیوانی بۆ هەوڵە سیاسییەکان کردەوە، بەمەش وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئەگەری بوونی پلانی دەستوەردانی ڕاستەوخۆی ئەمەریکای لە ڤەنزوێلا کەمکردەوە بۆ لابردنی نیکۆلاس مادورۆ لەسەر دەسەڵات.

یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی بە وەکالەت کاپرین ویلبارگەر کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی ئایا سوپای ئەمەریکا هیچ ڕێنماییەکیان پێگەیشتووە سەبارەت بە خۆئامادەکردن بۆ ململانێی سەربازیی لە ڤەنزوێلا، لە وەڵامدا وتی " نەخێر هەمیشە بە بژاردەکاندا دەچینەوە و پلان بۆ حاڵەتی لە ناکاو دادەنێین."

وتیشی " بەڵام بۆ ئەم حاڵەتە، هیچ جۆرە فەرمانێکمان لەو جۆرەی ئێوە باسی دەکەن پێنەگەیشتووە. نەبووە."


112 جار خوێندراوەتەوە
02/05/2019

بابەتی زیاتر