Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتووچۆی هه‌رێم: كارمه‌ندانی هاتوچۆ ده‌توانن داوای مۆڵه‌ت له‌ هه‌موو شۆفێرێك بكه‌ن


په‌یام

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتووچۆی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، كارمه‌ندان‌و رێپێدراوان‌و ئه‌فسه‌رانی هاتوچۆ بۆیان هه‌یه‌ داوای مۆڵه‌تی شۆفێری‌و سالیانه‌ی ئۆتۆمبیل له‌سه‌رجه‌م شۆفێران بكه‌ن.

لیوا ڕزگار عه‌لی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ترافیك ئێف ئێم وتی:"به‌گوێره‌ی یاسا سه‌رجه‌م كارمه‌ندان‌و رێپێدراوان‌و ئه‌فسه‌رانی هاتوچۆ بۆیان هه‌یه‌ داوای مۆڵه‌تی شۆفێری‌و سالیانه‌ی ئۆتۆمبیل له‌سه‌رجه‌م شۆفێران بكه‌ن".

وتیشی:" پێویسته‌ كاتێك كارمه‌ندان‌و ئه‌فسه‌رانی هاتوچۆ داوای مۆڵه‌تی شۆفێری ده‌كه‌ن، شۆفێران مۆڵه‌ته‌كانیان نیشانی كارمه‌ندان بده‌ن نه‌وه‌كو پێناسه‌ی پیشه‌كانیان".

لیوا رزگار وتیشی:" خودی خۆم چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ران‌و رێپێدراوان‌و كارمه‌ندانی هاتوچۆوه‌‌‌ داوای مۆڵه‌تی شۆفێریم لێكراوه‌و پێشكه‌شمكردون‌و خۆشم پێ نه‌ناساندون ئاسایی مۆڵه‌ته‌كه‌یان پێداومه‌ته‌وه‌".

لیوا رزگار ڕاشیگه‌یاند: كارمه‌ندان‌و ئه‌فسه‌رانی هاتوچۆ بۆیان هه‌یه‌ هه‌ركاتێك سه‌رپێچیه‌كیان بینی، ئه‌گه‌ر له‌كاتی ئاسایی ده‌وامی خۆیشیاندا نه‌بوو، رێوشوێنی یاسایی دژی سه‌رپێچیكار بگرنه‌ به‌ر.

لیوا رزگار ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئه‌فسه‌ران‌و كارمه‌ندانی هاتوچۆ بۆیان هه‌یه‌ به‌جل‌و به‌رگی مه‌ده‌نیشه‌وه‌ داوای مۆڵه‌ت‌و ساڵیانه‌ له‌شۆفێران بكه‌ن، ئه‌گه‌ر رێگریشیان كرد ده‌توانن سزایان بده‌ن.

1669 جار خوێندراوەتەوە
02/05/2019

بابەتی زیاتر