Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیمپراتۆری نوێی یابان ده‌ستبه‌كار بوو


په‌یام

له‌ ڕێوره‌سمێكدا كه‌ له‌ كۆشكی ئیمپراتۆرایه‌ت ڕێكخرا، ئاكی هیتۆ، ئیمپراتۆری یابان، دوای 39 ساڵ له‌ حكومڕانیی ئه‌و وڵاته‌ ڕایگه‌یاند: ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵاته‌كانی بووه‌.

ئیمپراتۆری یابان له‌ وتارێكدا وتی "ئه‌مڕۆ وه‌ك ئیمپراتۆری یابان كۆتایی به‌ ئه‌ركه‌كه‌ی‌ ده‌هێنێت و، ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ بۆ شازده‌ نارۆهیتۆ، كوڕه‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ كه‌ ته‌مه‌نی‌ 59 ساڵه‌، جێده‌هێڵێت".

ئاكیهیتۆ هه‌روه‌ها وتیشی "دوای ئه‌وه‌ی 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاتووه‌ته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا به‌ متمانه‌ و ڕێزگرتن له‌ خه‌ڵكی ئه‌ركه‌كانی‌ وه‌ك ئیمپراتۆر به‌ سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ كردووه‌".

دوێنێ سێشه‌ممه‌ به‌ فه‌رمی ده‌سه‌ڵاتی ئاكیهیتۆ وه‌ك ئیمپراتۆری یابان كۆتایی هات و، كوڕه‌ گه‌وڕه‌كه‌ی چووه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و بوو به‌ 126هه‌مین ئیمپراتۆری ئه‌و وڵاته‌.
دوای دوو سه‌ده‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ ئیمپراتۆرێكی یابان كه‌ له‌ ژیاندا بێت، ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ببێت.


131 جار خوێندراوەتەوە
01/05/2019

بابەتی زیاتر