Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ رۆژی یه‌كی ئایاردا؛ دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا


په‌یام

له‌ ڕۆژی‌ یه‌كی‌ ئایاردا كرێكارێكی‌ 70 ساڵ له‌ چه‌مچه‌ماڵ و گه‌نجێكی‌ شاری‌ كۆیه‌ له‌ كاتی‌ كاركردندا گیانیان له‌ده‌ست دا.

ئه‌یوب حه‌مه‌غه‌ریب، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی چه‌مچه‌مال بۆ په‌یام  وتی‌ "پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كرێكارێك به‌ ناوی جه‌لال عارف فارس، خه‌ڵكی گوندی چیا سه‌وز و دانیشتووی گوندی قشڵاخ، له‌ كاتی‌ كاركردندا له‌ كووره‌ی‌ گه‌چدا گیانی‌ له‌ده‌ست داوه‌".

جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی چه‌مچه‌مال ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "ئه‌و كرێكاره‌ له‌ دایكبووی ساڵی‌ 1949 بووه‌ و به‌ مردووی گه‌یه‌نراوه‌ته‌ به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی شه‌هید پێشڕه‌و. دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌ یاساییه‌كان، به‌ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كرا وه‌.

له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ پۆلیسی كۆیه‌ ڕایگه‌یاند ''به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵ له‌ كۆیه‌ له‌ كاتی كاركردن له‌گه‌ڵ باوكی، دیوارێكی كۆن به‌سه‌ریدا ڕووخاوه‌ و گیانی‌ له‌ده‌ست داوه‌".
ئه‌م ڕووداوانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كی‌ ئایار بوو كه‌ به‌ جه‌ژنی‌ كرێكاران ناسراوه‌، به‌ڵام كرێكاران له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌و ڕۆژه‌شدا كار ده‌كه‌ن و ڕووبه‌ڕووی‌ مردن ده‌بنه‌وه‌.

588 جار خوێندراوەتەوە
01/05/2019

بابەتی زیاتر