Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شاسوار عەبدولواحید: بە دادوەرمان وتووە هەرکەسێکتان دەوێت رادەستان دەکەین


په‌یام

شاسوار عەبدولواحید له‌باره‌ی‌ ده‌ستگیركردنی‌ به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی‌ حزبه‌كه‌ی‌ له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ ووتی‌ "ئەم سیناریۆ قیزەونانەی دەسەڵات خەڵکێکی زۆر کەم باوەڕی پێدەکات".

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ له‌باره‌ی‌ ده‌ستگیركردنی‌ چه‌ند ئه‌ندامێكی‌ ئه‌و حزبه‌ له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نووسی‌ سازكردو  ڕایگەیاند، "ئەم جۆرە کارانە نامانترسێنێ بە ورەیەکی زیاترەوە لە کاری خۆمان بەردەوام دەبین".

شاسوار عەبدولواحید ئه‌و ده‌ستگیركردنه‌ی‌ به‌ سیناریۆ ناوبردو ووتی‌ "ئەم سیناریۆ قیزەونانەی دەسەڵات خەڵکێکی زۆر کەم باوەڕی پێدەکات".

هەر لە کۆنفڕانسەکەدا سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەکرد، "دەسەڵاتدارانی یەکێتی دڵنیادەکەمەوە بەم کارانە تەسلیمیان نابین و ڕۆژێک دێت تەرمی دەسەڵاتدارانی یەکێتی لەبەر دەرکی سەرا دەکەوێت"

شاسوار عەبدولواحید ئاماژەی بەوەشکرد، "بە دادوەرمان وتووە هەرکەسێکتان دەوێت رادەستان دەکەین پێویست ناکات ئاسایش هەڵبکوتێتە سەر ئۆفیسی‌ نەوەی‌ نوێ".

ئه‌مرۆ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ چوونه‌ ئۆفیسی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌و به‌ پێی‌ راگه‌یه‌نراوی‌ خۆیان ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی‌ له‌وێ حه‌شاردرابوون ده‌ستگیركراون.

له‌ ڕونكردنەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم، روونكراوه‌ته‌وه‌، لەسەر دۆسیەی دەستگیركردنی چەند تۆمەتبارێك لە ئۆفیسی جوڵانەوەی نەوەی نوێ.

راشگه‌یه‌نراوه‌، بە بریاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە، دەزگای ئاسایشی ھەرێمی كوردستان لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی وردی دەستپێکرد، بۆ تاوانێکی رێكخراو کە لەلایەن جەند کەسێکەوە ئەنجام دراوە.

هه‌وره‌ها له‌ روونكردنه‌وه‌ی‌ ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ هه‌رێمدا هاتووه‌، لەو چوار چێوەیەدا و پاش کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، جەند کەسێک لەو تۆمەتبارانەی لە ئۆفیسی سەرەکی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سلێمانی حەشار درابوون، بە چاودێریی دادوەری لێکۆڵینەوە ھێزەکانمان دەستگیریانکردن.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه‌، ئەم رێوشوێنەش لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگادا بووە بۆ پاراستنی سەروەری یاسا..

245 جار خوێندراوەتەوە
01/05/2019

بابەتی زیاتر