Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئارێز عه‌بدوڵا: كێشه‌ی‌ ناوخۆی‌ پارتی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ دواخستووه‌؛ پێویسته‌ رێگا بدرێت یه‌كێتی‌ حكومه‌ت پێكبهێنێت


په‌یام

به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ناوخۆیی پارتی نه‌بوایه‌ ئه‌وا ده‌مێك بوو حكومه‌ت پێكهاتبوو، ده‌شڵێت، پێویسته‌ پارتی‌  ڕێگه‌ به‌ربدات كه‌ لایه‌نی دووه‌م بێت كه‌( لێره‌دا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان)ه‌ هه‌وڵبدات حكومه‌ت پێكبهێنێت.

ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی‌ كوردی‌ ده‌نگی‌ ئه‌مریكادا رایده‌گه‌یه‌نێت،  ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ناوخۆیی پارتی نه‌بوایه‌ ئه‌وا ده‌مێك بوو حكومه‌ت پێكهاتبوو، پارتی نه‌یتوانی له‌ماوه‌ی یاسایی خۆی كه‌ (سێ مانگ-ه‌) حكومه‌ت پێكبهێنێت ناكرێت ماوه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌به‌رده‌م حیزبێكدا كراوه‌ بێت.

ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ناوخۆیی پارتی نه‌بوایه‌ ئه‌وا ده‌مێك بوو حكومه‌ت پێكهاتبوو، چونكه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو خودی پارتی كێشه‌ هه‌یه‌ بۆته‌ هۆی دروستبونی ڕای جیاواز بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بابه‌تی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌بووایه‌ حكومه‌ت زوتر پێكده‌هنرا.

ده‌شڵێت"پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌یتوانی له‌ماوه‌ی یاسایی خۆی كه‌ (سێ مانگ-ه‌) حكومه‌ت پێكبهێنێت ناكرێت ماوه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌به‌رده‌م حیزبێكدا كراوه‌ بێت بۆیه‌ پێویسته‌ ڕێگه‌ خۆش بكات ڕێگه‌ به‌ربدات كه‌ لایه‌نی دووه‌م بێت كه‌( لێره‌دا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان)ه‌ هه‌وڵبدات حكومه‌ت پێكبهێنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌ویش نه‌یتوانی لایه‌نی سێیه‌م دواتر ئه‌گه‌ر ئه‌ویش نه‌یتوانی پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دووباره‌ بكرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت" به‌بۆچونی من كوردستان له‌قه‌یرانی سیاسی و حكومڕانیدایه‌ مادام له‌ماوه‌یه‌كی ئاسایی و یاسایی نه‌توانرا حكومه‌ت پێكبهێنرێت پێویسته‌ هه‌ڵبژاردن دوباره‌ بكرێته‌وه‌ ئه‌وجاره‌ خه‌ڵك ده‌نگی به‌ كێ دا با ئه‌وه‌ حكومه‌ت پێكبهێنێت.

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ووتیشی‌" ڕێككه‌وتنه‌ی یه‌كێتی كه‌ له‌گه‌ڵ پارتی كراوه‌، ئیتر واژۆ بكرێت یا نا ڕێككه‌وتنه‌كه‌ كراوه‌، له‌سه‌ره‌تای مانگی نیسانه‌وه‌ تا ئێستا له‌سه‌ر پارتی وه‌ستاوه‌ پێكهێنانی حكومه‌ت، واته‌ ڕێككه‌وتن بكرێت یا نا هیچ په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نیه‌ ."


1099 جار خوێندراوەتەوە
01/05/2019

بابەتی زیاتر