Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حاکم گۆران گیانى لەدەستدا


سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مرۆ حاكم گۆران كه‌ شه‌وی‌ رابردوو ته‌قه‌ی‌ له‌خۆی‌ كرد؛ به‌هۆی‌ سه‌ختی‌ برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا.

شه‌وی‌ رابردوو حاکم گۆران لە پەخشی راستەوخۆی تۆڕی کۆمەڵاتی فەیسبووک بە چەکی کڵاشینکۆڤ تەقەی لە خۆی کرد، پاش ئه‌وه‌ش چەند گەنجێک لە نزیکی حاکم گۆران فریای دەکەون و رەوانەی نەخۆشخانەی‌ ده‌كه‌ن.

وه‌ك له‌ په‌خشه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت حاکم گۆران چەند گوللەیەک لە خۆی ده‌دات و ده‌كه‌وێت، پاش ئه‌وه‌ش چەند گەنجێک لە نزیکی حاکم گۆران فریای دەکەون و رەوانەی نەخۆشخانەی‌ ده‌كه‌ن و سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مرۆ به‌هۆی‌ سه‌ختی‌ برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانله‌ده‌ست ده‌دات".

حاکم گۆران وه‌ك خۆی‌ ووتی‌ به‌هۆی‌ نیگه‌رانی‌ له‌ رێكنه‌كه‌وتنی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و نه‌بوونی‌ یه‌كریزیی‌ له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردییه‌كاندا ته‌قه‌ی‌ له‌خۆی‌ كردووه‌و پۆسته‌رێكی‌ لە پشتی خۆی دانابوو بە گەورەیی لەسەری نووسرابوو "یەکڕیزیی، چاکسازی و سەربەخۆبوون".

حاکم گۆران لەکاتی ریفراندۆمه‌ شكستخواردووه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا، چووە سەر شاخ و رایگەیاندبوو، تاوەکو سەربەخۆیی رانەگەیێندرێت نایەتە خوارەوە.

هاوكات پاش ته‌قه‌كردن له‌خۆی‌؛ ڤیدیۆكه‌ له‌لایه‌ن تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یس بووكه‌وه‌ سرایه‌وه‌.

488 جار خوێندراوەتەوە
01/05/2019

بابەتی زیاتر