Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا: بوون به‌ ئه‌ندام له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئامانجێكی ستراتیژیی‌ توركیایه‌


په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند: بوون به‌ ئه‌ندام له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئامانجێكی ستراتیژیی‌ توركیایه‌ و به‌ربه‌ستی‌ سیاسی‌ له‌به‌رده‌م ئه‌و ئامانجه‌دایه‌.

مه‌ولوود چاوشئۆغڵوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ زۆر ڕووی وه‌ك ئاسایش و، ئابووری و پرسی كۆچبه‌ران سوودی به‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گه‌یاندووه‌، به‌ڵام جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "به‌ربه‌ستی سیاسی له‌به‌رده‌م توركیادایه‌ بۆ بوون به‌ ئه‌ندام له‌ یه‌كێتییه‌كه‌".

چاوشئۆغلوو وتیشی‌ بوون به‌ ئه‌ندام له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئامانجێكی ستراتیژیی‌ توركیایه‌ و گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌موو مه‌رجه‌كان ده‌كات، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك وڵات دژایه‌تیی بێمه‌رجی خۆیان بۆ به‌ئه‌ندامبوونی توركیا له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ڕاگه‌یاندووه‌.

مه‌ولوود چاوشئۆغلوو سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری‌ دژایه‌تییه‌كان پێی‌ وایه‌ "توركیا به‌ ژماره‌ی دانیشتووانی 82 میلۆنه‌وه‌ وڵاتێكی گه‌وره‌یه‌، بۆیه‌ له‌ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ده‌بێته‌ خاوه‌ن زۆرترین كورسی به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندام، ئه‌وه‌ش به‌ مه‌ترسی‌ بۆ سه‌ر خۆیان ده‌زانن".
وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا ڕایشیگه‌یاند "ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نایه‌وێت توركیا وه‌ربگرێت، ده‌بێت بڕیاری خۆی بدات"

119 جار خوێندراوەتەوە
30/04/2019

بابەتی زیاتر