Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ردۆغان: پڕۆژه‌ی فڕۆكه‌ی‌ ئێف 35ـی‌ ئه‌مریكی‌ له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری داڕووخاندایه‌


په‌یام

سه‌رۆككۆماری‌ توركیا ڕایگه‌یاند: پڕۆژه‌ی فڕۆكه‌ی‌ ئێف 35 ی‌ ئه‌میركی‌ كه‌ توركیای تیادا په‌راوێز خراوه‌، له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری داڕووخاندایه‌.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، ڕایگه‌یاند "توركیا وه‌ك چۆن له‌ بواری سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووریدا هیچ سه‌پاندنێكی قبووڵ نه‌كردووه‌، له‌ بواری به‌رگریشدا هیچ سه‌پاندنێك قبووڵ ناكات".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی‌ پڕۆژه‌ی فڕۆكه‌ی‌ ئێف 35 ی‌ ئه‌مریكی‌ كه‌ توركیا له‌ به‌رهه‌مهێنانیدا به‌شداره‌ و بڕیاربوو چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كیشی‌ ڕاده‌ستی‌ توركیا بكرێت، وتی‌ "ئه‌و پرۆژه‌یه‌ له‌ ئێستادا توركیای تیادا په‌راوێز خراوه‌ و، له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری داڕووخانی ته‌واوه‌تیدایه‌".

سه‌رۆككۆماری‌ توركیا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "توركیا به‌ درێژایی مێژوو له‌ هه‌ر هاوپه‌یمانییه‌كدا بووبێت، راستگۆ ماوه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ یاسای هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه‌".

له‌باره‌ی‌ كڕینی‌ سیستمی‌ به‌رگریی‌ مووشه‌كیی‌ ئێس 400 له‌ ڕووسیا، جارێكی‌ دیكه‌ ئه‌ردۆغان جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "پێشتر داوای‌ سیستمی‌ به‌رگرییان له‌ ئه‌مریكا كردووه‌، به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌ مه‌رجێك خراونه‌ته‌ به‌رده‌میان كه‌ كاره‌كه‌یان سه‌خت كردووه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌یان له‌گه‌ڵ ڕووسیا كردووه‌.

له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا به‌هۆی‌ گرێبه‌ستی‌ سیسته‌می‌ به‌رگریی‌ مووشه‌كی‌ ئێس 400، كێشه‌ له‌ نێوان ئه‌مریكا و توركیا دروست بووه‌، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی‌ بۆ گرێبه‌ستی‌ فڕۆكه‌ی‌ ئه‌مریكی‌ ئێف 35 له‌ نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌ دروست كردووه‌.


357 جار خوێندراوەتەوە
30/04/2019

بابەتی زیاتر