Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگای سلێمانی له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی كارمه‌نده‌كه‌ی هاتوچۆ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌


په‌یام

دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی له‌باره‌ی‌ دۆسیه‌ی‌ كارمه‌ندێكی‌ هاتوچۆ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ره‌تیده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر داوای‌ دادوه‌رێك ده‌ستگیركرابێت.

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی كه‌ له‌ هه‌ژماریان له‌ فه‌یس بووك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ كارمه‌ندێكی‌ هاتوچۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داوای مۆڵه‌تی له‌ دادوه‌رێك كردووه‌ ده‌ستگیركرابێت و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ "تۆمه‌تبار به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر سكاڵای دادوه‌رێكی داواكاری گشتی ڕانه‌گیراوه‌، به‌ڵكو دۆسیه‌ی سكاڵای ئه‌و دادوه‌ره‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی ٢٠١٧ و دواتر لێی خۆشبووه‌ و دۆسیه‌كه‌ داخراوه‌".


ئه‌مه‌ی‌ خواره‌وه‌ ده‌قی‌ روونكردنه‌وه‌كه‌یه...

له‌ چه‌ند ده‌زگایه‌كی میدیایی و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵێك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ پۆلیسێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داوای مۆڵه‌تی له‌ دادوه‌رێك كردووه‌ ده‌ستگیركراوه‌.. بۆئه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان نه‌شێوێندرێن ئه‌م ڕونكرنده‌وه‌یه‌مان به‌پێویست زانی:

یه‌كه‌م: تۆمه‌تبار به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر سكاڵای دادوه‌رێكی داواكاری گشتی ڕانه‌گیراوه‌ به‌ڵكو دۆسیه‌ی سكاڵای ئه‌و دادوه‌ره‌ به‌ڕێزه‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی ٢٠١٧ و دواتر لێی خۆشبووه‌ و دۆسیه‌كه‌ داخراوه‌.. دواتر به‌پێی نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و تۆمه‌تباره‌ ده‌سه‌ڵاتی نه‌بووه‌ كه‌ پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بنوسێت به‌ڵام به‌ده‌ر له‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆی وه‌سڵی سه‌رپێچی بۆ شۆفێران كردووه‌.. بۆیه‌ به‌پێی مادده‌ی (٣٣١) له‌ یاسای سزادانی عێراقی به‌ (تجاوز الحدود الوڤیفی) ده‌ستگیركراوه‌ و دۆسیه‌كه‌ی ئێستا له‌ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپاكییه‌ به‌ژماره‌ (٢٠١٧/٢/٩٨).

دووه‌م: هه‌موولایه‌ك و به‌تایبه‌تی به‌ڕێزان له‌ پۆلیسی هاتوچۆ دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ به‌ته‌واوی پشتگیریانین له‌ چه‌سپاندنی یاسا و وه‌رگرتنی ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك كه‌ پێشێلی یاسای هاتوچۆ بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وانیش له‌سه‌ریان پێویسته‌ كه‌ سنوری ڕێز بپارێزن و ته‌نها یاسا جێبه‌جێ بكه‌ن به‌بێ تێكه‌ڵاوكردنی ڕق یان هه‌ستوسۆزی كه‌سیی خۆیان.


1030 جار خوێندراوەتەوە
30/04/2019

بابەتی زیاتر