Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌رزنجه‌ 10 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كات


په‌یام

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌رزنجه‌ی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق 10 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كات به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ جۆراوجۆر.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی‌ پۆلیسدا هاتووه‌ كه‌ لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ جێبەجێكردنی ئەو فەرمانانەی كە لەدادگاكانەوە دەردەچێت، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌رزنجه‌ی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق 10 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كرد به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ جۆراوجۆر.

پۆلیسی سلێمانی‌ روونیشیكردوه‌ته‌وه‌ تۆمه‌تباره‌كان به‌فه‌رمانی‌ به‌رێز دادوه‌رو به‌پێی‌ ماده‌كانی‌ (365، 405/31) له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ به‌ند كراون‌و له‌ئێستادا په‌راوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.


210 جار خوێندراوەتەوە
30/04/2019

بابەتی زیاتر