Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

غالب محه‌مه‌د: پارتی ڕۆژانه‌ زیاترله‌ 20 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووك ده‌بات

په‌یام

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ 20 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووك له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ ده‌برێت و، هه‌تا ئێستا باس نه‌كراوه‌.

د. غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، له‌ نووسینێكدا له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی‌ فه‌یسبووك ده‌ڵێت "به‌رپرسانی عێراق و هه‌رێم ڕێك و دڵسۆزن بۆ بردنی نه‌وتی كه‌ركووك، به‌ڵام ڕێك نین بۆ چاككردنی دۆخی ئابووری و ئه‌منیی هاووڵاتیانی شاره‌كه‌".

د. غالب محه‌مه‌د به‌پێی‌ هه‌ندێك داتا كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی‌ عێراقه‌وه‌ ئاراسته‌ی‌ كراوه‌، ده‌ڵێت "به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ كه‌ركووك به‌ گشتی ده‌گاته‌ زیاتر له‌ 325 هه‌زار به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایده‌كات "له‌ بنكه‌ی جاستان كه‌ زیاتر له‌ 20 بیری نه‌وت له‌ ئاڤانا به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێت و ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ 20 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌م ده‌هێنرێ، له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان و به‌ تایبه‌تی كۆمپانیا  كاری نزیك له‌ پارتیدایه‌، به‌مه‌ش ڕۆژانه‌ 20 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووك له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ ده‌برێت و، هه‌تا ئێستا باس نه‌كراوه‌.

د. غالب محه‌مه‌د ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات له‌ گه‌یاره‌ و عه‌ینزاله‌یش ڕۆژانه‌ زیاتر شه‌ش هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، به‌ڵام ڕووننه‌كراوه‌ته‌وه‌ بۆ چی به‌كاری ده‌هێنن كه‌ ئه‌وه‌یش جێگه‌ی گومانه‌.


490 جار خوێندراوەتەوە
29/04/2019

بابەتی زیاتر