Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی‌ توركیا مزگه‌وتێكی سنووری ئامێدییان خاپوركرد

په‌یام

له‌ ئه‌نجامی بۆردومانێكی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر گوندێكی قه‌زای ئامێدی مزگه‌وتێك به‌ ته‌واوه‌تی خاپور كرا.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا له‌ سنوری ناحیه‌ی چه‌ماكی بۆردومانی گوندی كانی مازییان كردووه‌.

به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك مزگه‌وتی گونده‌كه‌ به‌ ته‌واوی خاپوربووه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی زیانه‌كانی بۆردومانه‌كه‌ رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

گوندی كانی مازی ده‌كه‌وێته‌ سنوری ناحیه‌ی چه‌ماكێ سه‌ربه‌ قه‌زای ئامێدی و نزیكی دوو كیلۆمه‌تر له‌ ناوه‌ندی ناحیه‌كه‌وه‌ دووره‌.

ئه‌م بۆردومانه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ مه‌ولود چاوشئوغڵوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌سه‌ردانێك له‌ هه‌ولێره‌ و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ بالاَی هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌رقاڵی دیدار و كۆبونه‌وه‌یه‌.

328 جار خوێندراوەتەوە
29/04/2019

بابەتی زیاتر