Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق بۆ ماوه‌ی‌ 5 ساڵ، 100 ملیۆن دۆلار ده‌داته‌ دهۆك

په‌یام

وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی عێراق به‌ پاڵپشتی بانكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ماوه‌ی‌ پێنج ساڵ بری 100 ملیۆن دۆلار به‌ قه‌زر ده‌داته‌ پارێزگای دهۆك و  پرۆژه‌ی جۆراوجۆری له‌ سنووری پارێزگاكه‌ پێ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

پڕۆژه‌ی سندوقی كومه‌ڵایه‌تی بۆ گه‌شه‌پێدان له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی عێراقی به‌ پاڵپشتی بانكی نێوده‌وڵه‌تی،  بری (300) ملیۆن دۆلار به‌ قه‌رز ده‌دات به‌ سێ پارێزگای عێراق و له‌ نێویاندا پارێزگای دهۆك سودمه‌ندی پرۆژه‌كه‌ ده‌بێـت.

وه‌زیری پلاندانانی عێراق سه‌ردانی پارێزگای دهۆكی كرد و له‌ كونگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند پێشتر 10 گوندی پارێزگای دهۆك ده‌ستنیشانكرابوون بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانی‌ عێراقی لێ ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام له‌ ئێستادا ژماره‌كه‌ بۆ (20) گوند زیادكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكێكی زیاتر لێی سودمه‌ند بێت.

هه‌روه‌ها وه‌زیری پلاندانانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد به‌ پێی پێوه‌ره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان پارێزگای دهۆك هه‌ژارترین پارێزگای هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێك له‌ پارێزگا هه‌ژاره‌كانی عێراقه‌،  له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ دهۆكیان ده‌ستنیشانكردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كه‌.

212 جار خوێندراوەتەوە
29/04/2019

بابەتی زیاتر