Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌ركوك.. ڕاكان جبوری دوو به‌رپرسی دیكه‌ی‌ كوردی له‌ پۆسته‌كانیان دوورخسته‌وه‌

په‌یام

پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له‌سه‌ر داواكاری لیستی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی دوو به‌رپرسی دیكه‌ی‌ كوردی له‌ ناو پارێزگای كه‌ركوك له‌ كاره‌كانیان دوورخسته‌وه‌.

به‌پێی بڕیارێكی راكان جبوری پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت بریاردراوه‌ به‌ به‌خشینی كاوه‌ قه‌مبه‌ر به‌شی سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌كان و عومه‌ر مسته‌فا فه‌قێ به‌شی كاروباری هاوڵاتیان له‌ ناو بینای پارێزگای كه‌ركوك كه‌ هه‌ردووكیان كوردن و له‌ جێگای ئه‌وان دوو كه‌سی عه‌ره‌ب دانراون.

هۆكاری به‌خشین و دوورخستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ی كورد وه‌كو له‌ بڕیاره‌كه‌ی پارێزگاری كه‌ركوكدا هاتووه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و داواكاری لیستی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌گه‌رێته‌وه‌.

له‌ دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر وه‌ك هه‌وڵێك بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی كورد له‌و شاره‌ ده‌یان به‌رپرسی سیاسی و ئه‌منی‌ و ئیداری له‌ پۆسته‌كانیان دوور خراونه‌ته‌وه‌ و ناچار به‌ واز هێنان كراون.

354 جار خوێندراوەتەوە
29/04/2019

بابەتی زیاتر