Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سعودیه‌.. له‌ ڕه‌مه‌زاندا 3 هه‌زار مافووری نوێ له‌ مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر ڕاده‌خرێت

په‌یام

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان، سێ هه‌زار مافوور نوێ له‌ مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر له‌ شاری مه‌دینه‌ی مونه‌وه‌ره‌ راده‌خرێت.

سه‌رۆكایه‌تی گشتیی كاروباری مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واوكردووه‌ بۆ گۆڕینی مافووری مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر وه‌ك ئاماده‌باشیی بۆ پێشوازیكردن له‌ مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان.

به‌نده‌ر حوسه‌ینی سه‌رۆكی به‌شی مافوور له‌ سه‌رۆكایه‌تی گشتیی كاروباری مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر رایگه‌یاند كه‌ سه‌رجه‌م مافووره‌ كۆنه‌كانی ناو حه‌ره‌می مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر و ره‌وزه‌ی شه‌ریف، به‌شه‌كانی ئافره‌تان، گۆڕه‌پانی سه‌لام هه‌روه‌ها گۆڕه‌پانی به‌قیع، ده‌گۆڕن.

به‌نده‌ر حوسه‌ینی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ مافووره‌كانی فراوانكردنه‌كانی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر و سه‌ربان و گۆڕه‌پانی ده‌ره‌وه‌ی ئافره‌تان چاكده‌كرێنه‌وه‌ و دواتر ده‌شۆردرێن.

سه‌رۆكی به‌شی مافوور له‌ سه‌رۆكایه‌تی گشتیی كاروباری مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر ئاشكراشیكرد كه‌ ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجار ژماره‌یه‌ك مافوور راده‌خه‌ن كه‌ توانای له‌ خۆگرتنی چوار ریز موسڵمانی هه‌یه‌.


439 جار خوێندراوەتەوە
29/04/2019

بابەتی زیاتر