Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لیبیا.. له‌ 24 رۆژدا 345 كه‌س كوژراون و هه‌زار و 652 كه‌سیش برینداربوون

په‌یام

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند له‌ میانی 24 رۆژی رابردوودا له‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیادا 345 كه‌س كوژراون كه‌ 22یان هاووڵاتی مه‌ده‌نی بوون، هه‌روه‌ها هه‌زار و 652 كه‌سیش برینداربوون.

سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، هێرشی مووشه‌كی له‌ ناوچه‌كانی پێكدادان له‌ ته‌رابلوسه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی مه‌ده‌نی درێژه‌ی هه‌یه‌.

وته‌بێژی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ووتی‌ ئێستا سێ تیمی كارمان هه‌یه‌ كه‌ له‌ سێ نه‌خۆشخانه‌دا پێشوازی له‌ برینداران ده‌كه‌ن، له‌ میانی سێ هه‌فته‌ی رابردوودا تیمی نه‌شته‌رگه‌ریی 240 نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجامداوه‌، جگه‌ له‌وه‌ی‌ سه‌دان كه‌سی دیكه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی‌ و گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وته‌بێژه‌كه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی باسی له‌وه‌شكرد كه‌ پێده‌چێت 40 هه‌زار كه‌س به‌ هۆی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانانه‌وه‌ ئاواره‌ بووبن.

113 جار خوێندراوەتەوە
29/04/2019

بابەتی زیاتر