Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی سلێمانی: 46 تۆمەتبار دەستگیركران و پێنج كافتریاو گازینۆ داخران



په‌یام ـ سلێمانی 

 پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: لەماوەی دو هەفتەی ڕابردودا مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكەی پۆلیسی سەرا 46 تۆمەتبار دەستگیر دەكەن‌و دەستیش بەسەر سێ‌ چەكی جۆری دەمانچەدا دەگرن.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی, ئامارێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا هاتووه‌: لە ماوەی دوو هەفتەی رابردودا مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكەی پۆلیسی سەرا 46 تۆمەتبار دەستگیردەكەن به‌مشێوه‌یه‌: سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركراون، بەپێی ماددەی 21 ی چەك‌و دەستیش بەسەر سێ‌ چەكی جۆری دەمانچەدا گیراوە.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌: 16 تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەكانی (452، 453، 456و 457 ) كە سەرجەم تۆمەتباران بەبیانوی جۆراوجۆر هاوڵاتیانیان فریوداوەو پارەیان لێوەرگرتون.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیس ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: 27 تۆمەتباری تر دەستگیركراون بەپێی ماددەكانی (29ی چاودێری، 55ی یاسای سزادان، 495 ی یاسای سزادان)و چەند ماددەیەكی تر لەیاسای سزادانی عیراقی.

له‌ كۆتاییدا هاتووه‌: هەروەها لەدرێژەی هەڵمەتی مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكەی پۆلیسی سەرا بۆ گەڕان‌و پشكنینی یانەو گازینۆو كافتریاكان پێنج كافتریاو گازینۆ داخران كە پابەندنەبون بەڕێنماییەكانی گەشتوگوزارو ئەو شوێنەیان بۆ قوماركردن بەكارهێناوە.

491 جار خوێندراوەتەوە
29/04/2019

بابەتی زیاتر