Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. له‌ ٢٤ كاتژمێری رابردوودا حه‌وت رووداوی هاتوچۆ روویانداوە


په‌یام ـ سلێمانی



رادیۆی (ترافیک ئێف ئێم)ی سەربە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، لە هه‌ژماری خۆیان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبووک بڵاویکردووه‌ته‌وه‌ كه‌: له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، حه‌وت رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و بەهۆیەوە شه‌ش كه‌س برینداربوون.


له‌ نووسراوه‌كه‌دا ئاماژەی بەوەشکردووە: پێنج رووداویان لە پارێزگای سلێمانی بووە، کە سێ کەس بریندار بوون و دوو ڕووداوی دیکەش لە ئیدارەی گەرمیان بووە بە هەمان شێوە سێ کەس برینداربوون.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەی هەفتەیەکدا، دوو رووداوی هاتوچۆ لە سنوری دوکان روویداوە و لە ئەنجامدا ١١ کەسی دانیشتووی سنوری ڕانیە گیانیان لەدەستداوە و ١١ کەسیتریش بریندابوون.
بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی‌ هاتوچۆی‌ سلێمانی‌ ساڵی ڕابردوو، ٢٢٤ کەس بە ڕووداوەکانی‌ هاتوچۆ لە سلێمانی‌ گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و ٤٨٩ کەسیش برینداربوون.


412 جار خوێندراوەتەوە
29/04/2019

بابەتی زیاتر