Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران، ڤیدیۆی چاودێریكردنی‌ كه‌شتییه‌كی ئه‌مریكای‌ له‌ كه‌نداوی‌ فارس بڵاوكرده‌وه‌

په‌یام

ئێران نوێترین گرته‌ی‌ ڤیدیۆیی‌ چاودێریكردنی‌ كه‌شتییه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ ئه‌مریكای‌ له‌ناو كه‌نداوی‌ فارس بڵاوكرده‌وه‌.

ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی، گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی‌ ئێرانی‌ له‌ جۆری‌ ئه‌بابیل سێ‌، پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌ ده‌فڕێت، له‌ كه‌نداوی‌ فارسدا چاودێریی‌ كه‌شتییه‌كی‌ فڕۆكه‌هه‌ڵگری‌ ئه‌مریكی‌ ده‌كات.

كه‌شتییه‌ ئه‌مرییكییه‌كه‌ ده‌یان فڕۆكه‌ی‌ له‌ جۆری‌ ئێف 16 و ئێف 18 و هێلی‌ كۆپته‌ر و چه‌ند جۆرێكی‌ دیكه‌ی‌ فڕۆكه‌ی‌ جه‌نگی‌ هه‌ڵگرتووه‌.

ئێران زانیاریی‌ وردی‌ له‌باره‌ی‌ كاتی‌ تۆماركردنی‌ ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌وه‌ ئاشكرا نه‌كروووه‌، به‌ڵام ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ نوێترین گرته‌ی‌ ڤیدیۆیی‌ كه‌شتییه‌كانی‌ ئه‌مریكایه‌ له‌ناو كه‌نداوی‌ فارسدا كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا تۆمار كراوه‌.

بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ڤیدیۆی‌ كه‌شتییه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ناو كه‌نداوی‌ فارس، پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئێران له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا ڕایگه‌یاندبوو، چاودێریی‌ جووڵه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌كات و، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ده‌توانێت كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كان و بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ بكاته‌ ئامانج.

ئه‌مریكا پاش سه‌پاندنه‌وه‌ی‌ سزاكانی‌ به‌ دوو قۆناغ به‌سه‌ر ئێراندا، سوپای‌ پاسدارانی‌ ئه‌و وڵاته‌شی‌ خسته‌ لیستی‌ تیرۆره‌وه‌، له‌ به‌رانبه‌ریشدا ئێران هه‌نگاوی‌ هاوشێوه‌ی‌ دژی‌ ئه‌مریكا گرته‌ به‌ر، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ری‌ پێكدادانی‌ سه‌ربازیی‌ ئه‌و دوو وڵاته‌ی‌ هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌.

1541 جار خوێندراوەتەوە
28/04/2019

بابەتی زیاتر