Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ندۆنیزیا.. 272 كارمه‌ندنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژرادن له‌ پڕۆسه‌كه‌دا گیانیانله‌ده‌ستدا

په‌یام

له‌ پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌‌و ئه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ ئه‌ندۆنیزیا سه‌دان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌ندۆنیزیا ڕایگه‌یاند: 272 كه‌س له‌ به‌رپرسان‌و كارمه‌ندانی كۆمسیۆن به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ماندوبوون‌و زیاده‌كاركردنه‌وه‌ له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وته‌بێژی كۆمسیۆن وتیشی: 1878 كه‌سی دیكه‌ش باری‌ ته‌ندروستییان تێكچووه‌وه‌.

17ی ئه‌م مانگه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی‌و سه‌رۆكایه‌تی له‌ ئه‌ندۆنیزیا به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌مینجاره‌ دوو هه‌ڵبژاردن له‌ ئه‌ندۆنیزیا كه‌ ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی 193 ملیۆن كه‌سه‌ له‌ یه‌ك ڕۆژدا ئه‌نجام بدرێت.

به‌پێی زانیارییه‌كانیش، ڕۆژی 22ی مانگی داهاتوو كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ جیاكردنه‌وه‌‌و ئه‌ژماری‌ ده‌نگه‌كان ده‌بێته‌وه‌‌و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كرێت.

هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی‌و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندۆنیزیا به‌ گه‌وره‌ترین پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ جیهاندا داده‌نرێت كه‌ به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی له‌ یه‌ك ڕۆژدا ئه‌نجامده‌درێت.

463 جار خوێندراوەتەوە
28/04/2019

بابەتی زیاتر