Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قه‌ده‌غه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر نه‌وتی فه‌نزوێللا چووه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

په‌یام

قه‌ده‌غه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن به‌ نه‌وتی فه‌نزوێلاوه‌ چووه‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ ناچاركردنی (نیكۆڵاس مادۆرۆ)ی سه‌رۆكی فه‌نزوێللا به‌ به‌جێهێشتنی ده‌سه‌ڵات، قه‌ده‌غه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر كڕین‌و مامه‌ڵه‌كردن به‌ نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌وه‌ چووه‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا ڕێگه‌ له‌ هه‌ر كۆمپانیایه‌كی وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێت نه‌وت له‌ كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی فه‌نزوێللا ناسراو به‌ (سیتگۆ)، یان هه‌ر كۆمپانیایه‌كی سه‌ر به‌و كۆمپانیا نیشتمانییه‌ بكڕێت.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ ئامانجی ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی فه‌نزوێللا و پاڵپشتی له‌ (خوان گوایدۆ) كه‌ پێشتر وه‌ك سه‌رۆكی وڵات خۆی ڕاگه‌یاندبوو هه‌موو ڕێوشوێنێك ده‌گرێته‌به‌ر.

له‌ ساڵی 2018ـه‌دا فه‌نزوێللا ڕۆژانه‌ 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی ئه‌مریكا ده‌كرد، به‌مه‌ش سێ له‌سه‌ر چواری داهاتی نه‌وتی له‌ ڕێی كرێیاره‌ ئه‌مریكییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستده‌كه‌وت.

229 جار خوێندراوەتەوە
28/04/2019

بابەتی زیاتر