Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وته‌بێژی حكومه‌تی هەرێم: له‌ هه‌وڵداین بۆ دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین



په‌یام ـ هه‌ولێر


سه‌فین دزه‌یی رایده‌گه‌یه‌نێت :"نرخی بەنزین لە بازاڕەكان بە شێوەی ئازاد مامەڵەی پێوە دەكرێت، حكومەتی هەرێمیش بۆ ئەوەی بەنزینێكی باش و كوالێتی بەرز بە نرخی گونجاو پێشكەش بە هاوڵاتیان بكات، كێبڕكێی باشی لە نێوان بازرگانەكاندا دروست كردووە".

سەفین دزەیی، وتەبێژی فه‌رمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاند‌ووه‌: "دانوستان و گفتۆگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومەت بەردەوامن و پێشبینی دەكرێـت لە ماوەیەكی نزیكدا حكومەتی هەرێم پێكبهێنرێـت، دواكەوتنی حكومەتیش لە بەرژەوەندیی هیچ لایەكدا نییە و كاریگەری لەسەر بازاڕ دروست دەكات و دەبێتە هۆی دڵەڕاوكێی هاوڵاتیان، بۆیە ئێمە لە حكومەتی هەرێم پشتگیری لە هەوڵی خێرای لایەنەكان دەكەین بۆ پێكهێنانی حكومەت".
 
سه‌فین دزەیی له‌ لێدوانه‌كه‌یدا كه‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی، به‌یانی ئه‌مڕۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات:" جووتیاران مافی خۆیانە شایستە داراییەكانیان لە حكومەتی بەغدا وەربگرن، چونكە چوار ساڵ دەبێت بەشەگەنمیان رادەستی بەغدا كردووە، بەڵام تا ئێستا شایستە داراییەكان بە شێوەی گشتگیر نەنێردراوە، بەڵكو ئەوەی هاتووە بە شێوەی پچڕ پچڕ بووە، لە ئێستاشدا هەوڵەكان لە رێگای حكومەت و پەرلەمانه‌وه‌ بەردەوامن بۆ ئەوەی بەغدا شـایستە داراییەكانی جووتیارانی هەرێم بنێرێت، هەر كاتێكیش پارەی گەنمی جووتیاران لەلایەن بەغداوە نێردرا، دەست بە دابەشكردنی دەكرێت".
 
وتەبێژی حكوومەتی هەرێم، سەبارەت بە نرخی بەنزین لە بازاڕەكانی هەرێم، ئاماژەی به‌وه‌دا: "نرخی بەنزین لە بازاڕەكان بە شێوەی ئازاد مامەڵەی پێوە دەكرێت، حكومەتی هەرێمیش بۆ ئەوەی بەنزینێكی باش و كوالێتی بەرز بە نرخی گونجاو پێشكەش بە هاوڵاتیان بكات، كێبڕكێی باشی لە نێوان بازرگانەكاندا دروست كردووە".

وتیشی: "لە رابردوو حكومەت بەنزینی لە دەرەوە دەهێنا، بەڵام خەرجییەكی زۆر لەسەر حكومەت دەوەستا، بۆیە حكومەت هەڵسا بە ئەنجامدانی ئەو پڕۆسەیە بە شێوەی ستانداردی جیهانی، لە پێش قەیرانی داراییشەوە  بەغدا بەشەبەنزینی هەرێمی كوردستانی وەستاند و نەینارد".

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكراشیكرد: "ماوەی چوار ساڵ دەبێت حكومەتی هەرێم خۆی بەم شێوەی هەیە بەنزینی دابەش كردووە، هەوڵی گشتگیر و گفتوگۆی باشیش هەیە بۆ ئەوەی بەغدا بەشەبەنزینی هەرێم كە 17%ــیە، بنێرێت و ئێمەش پشگیریی هەر جۆرە هەوڵێك دەكەین لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم بۆ بەرجەستەكردن و ناردنی بەشەبەنزینی هەرێم، هەر كاتێكیش بەشەبەنزین لەلایەن بەغداوە بنێردرێت، نرخی بەزین دادەبەزێت".
 
لەبارەی سێ مووچەی فەرمانبەرانەوە دەڵێت: "حكومەتی هەرێم بەردەوام دەبێـت لە پێدانی مووچەی فەرمانبەران لە كاتی خۆیدا بە گوێرەی داهاتی حكومەت و ئەو بەشەبودجەیەی لەلایەن بەغداوە بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران دێـت".

له‌ كۆتاییدا دزه‌یی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات:"بەغدا 60%  بەشە بودجەی مووچەی فەرمانبەران دەنێرێت، كە 460 ملیار دینارە، بەشێكی نەناردووە لەناویاندا مووچە و خەرجی سیادی پێشمەرگە كە حكومەتی هەرێم خۆی 40%ـەكەی تر دابین دەكات و 400 ملیار دینارە، هەر كاتێكیش پارەی دیاریكراوی سێ مووچەی فەرمانبەران لەلایەن بەغداوە بنێردرێت، دەست بە دابەشكردنی دەكرێت".

621 جار خوێندراوەتەوە
28/04/2019

بابەتی زیاتر