Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نیوزله‌ندا.. به‌ربانگكردنه‌وه‌ی به‌ كۆمه‌ڵ له‌ ڕه‌مه‌زاندا له‌ مزگه‌وته‌كان هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌

په‌یام

سه‌رۆكی یه‌كێتی كۆمه‌ڵه‌كانی ئیسلامی له‌ نیوزله‌ندا رایگه‌یاند له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا رێوشوێنی نوێ له‌ مزگه‌وته‌كانی نیوزله‌ندا ده‌گیرێته‌به‌ر.

له‌ زاری مسته‌فا فارووق سه‌رۆكی یه‌كێتی كۆمه‌ڵه‌كانی ئیسلامی له‌ نیوزله‌ندا میدیاكانی ئه‌و ولاَته‌ بڵاویانكرده‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌ نوێیه‌كاندا، سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی تایبه‌ت به‌ به‌ربانگكردنه‌وه‌ی به‌ كۆمه‌ڵ له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا له‌ مزگه‌وته‌كانی نیوزله‌ندا هه‌ڵده‌وشێندرێنه‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵانی رابردوودا ئه‌نجامده‌دران.

سه‌رۆكی یه‌كێتی كۆمه‌ڵه‌كانی ئیسلامی له‌ نیوزله‌ندا راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ رێوشوێنه‌ نوێیه‌كان له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا له‌ مزگه‌وته‌كانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ پۆلیسدا ده‌گیرێته‌به‌ر و ناتوانن داوا له‌ موسڵمانان بكه‌ن له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا له‌ مزگه‌وته‌كاندا ئاماده‌بن.

گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی‌ ئه‌منی‌ له‌ مزگه‌وته‌كانی‌ نیوزله‌ندا له‌ كاتێكدایه‌ له‌ 15ی مانگی ئاداری رابردوودا دوو هێرشی تیرۆریستی كرانه‌ سه‌ر دوو مزگه‌وت له‌ نیوزله‌ندا و له‌ ئاكامدا 50 نوێژخوێن شه‌هیدكران و 50 موسڵمانی‌ دیكه‌ش برینداربوون.

256 جار خوێندراوەتەوە
27/04/2019

بابەتی زیاتر