Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا.. شۆفێرێك هه‌وڵی كوشتنی‌ چه‌ند كه‌سێك ده‌دات كه‌ وایزانیوه‌ موسڵمانن

په‌یام

له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا، شۆفێرێك كه‌ كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی‌ به‌رگرییه‌ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی‌ ده‌شێلێت و دانی‌ به‌وه‌دا ناوه‌ وایزانیوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ موسڵمانن و ویستویه‌تی‌ بیانكوژێت.

به‌پێی هه‌واڵی راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكا، هاووڵاتییه‌كی 34 ساڵان به‌ ناوی ئیسای جۆیل پیپڵ له‌ ناوچه‌ی سه‌نیڤه‌یڵی شاری سان جۆسی كالیفۆرنیا، خۆی به‌ گرووپێكدا كێشاوه‌ كه‌ به‌سه‌ر قاڵدرمه‌دا رۆشتوون.

سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كه‌ سه‌رۆكی پۆلیسی سه‌نیڤه‌یڵ، رایگه‌یا‌ند به‌ڵگه‌ نوێیه‌كان نیشانی ده‌ده‌ن كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست قوربانییه‌كا‌نی كردۆته‌ ئامانج و وایزانیوه‌ موسڵمانن و ویستویه‌تی‌ بیانكوژێت.

ئه‌و كه‌سانه‌ی پیپڵ كردوونی به‌ ژێر ئۆتۆببێله‌كه‌یه‌وه‌ كه‌سانی ته‌مه‌ن نۆ بۆ 52 ساڵانن و یه‌كێك له‌ برینداره‌كا‌ن كه‌ ته‌مه‌نی 13 ساڵه‌ باری ته‌ندروستی نا‌جێگیره‌.

ئیسای جۆیل پیپڵ له‌ ساڵی 2005بۆ 2006 وه‌ك نیشانشكێنی سوپای ئه‌مریكا له‌ عێراق كاریكردووه‌ و ئێستاش له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری وه‌ك چاودێری دارایی كار ده‌كات ناوبراو كاتێ چۆته‌ نێو گرووپی خوێندنه‌وه‌ی ئینجیل ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌نجامداوه‌. 


437 جار خوێندراوەتەوە
27/04/2019

بابەتی زیاتر