Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سریلانكا.. هێرشی پۆلیس بۆ سه‌ر ماڵێك 15 كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌ كه‌ شه‌شیان منداڵن

په‌یام

له‌ ئه‌نجامی هێرشی پۆلیس بۆ سه‌ر ماڵێك له‌ سریلانكا 15 كه‌س كوژران كه‌ شه‌شیان منداڵبوون.

روان گوناسیكا‌را وته‌بێژی پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ رایگه‌یاند پۆلیس له‌سه‌ر بنه‌مای زانیارییه‌كی هه‌واڵگری له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چه‌كداران خۆیان له‌ ماڵێكدا حه‌شارداوه‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نجامداوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا شه‌ڕ و پێكدادان دروستبووه‌.

وته‌بێژی پۆلیسی سریلانكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ ‌دوای ئه‌و پێكدادانه‌ ته‌رمی 15 كه‌س له‌ ماڵه‌كه‌ هێنراوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ شه‌شیان منداڵبوون، سێ گومانلێكراویش برینداربوون.

هه‌روه‌ها ناوبراو باسی له‌وه‌شكردوه‌ به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا كوژراون گومان ده‌كرێت ده‌ستیان هه‌بووبێت له‌ ته‌قینه‌وه‌ و هێرشه‌كانی رۆژی قیامه‌ی ئه‌و ولاَته‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌سی تێدا بوون به‌ قوربانی‌.

183 جار خوێندراوەتەوە
27/04/2019

بابەتی زیاتر