Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تونس.. له‌ ئاكامی به‌ریه‌ككه‌وتنی دوو بارهه‌ڵگر 35 كه‌س بوونه‌ قوربانی

په‌یام

له‌ ئاكامی به‌ریه‌ككه‌وتنی دوو بارهه‌ڵگر له‌ ڕۆژئاوای تونس 35 كه‌س بوونه‌ قوربانی.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تونس روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، دوو بارهه‌ڵگر كه‌ یه‌كێكیان ژماره‌یه‌ك كرێكاری هه‌ڵگرتبوو له‌ ناوچه‌ی "شارع" له‌ پارێزگای سیدی بوزید به‌ریه‌ككه‌وتوون و له‌ ئاكامدا 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 20ی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن بۆ شوێنی رووداوه‌كه‌، برینداره‌كان به‌ ئامانجی چاره‌سه‌ركردن گواسترانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ و ئه‌وانه‌شی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ره‌وانه‌ی به‌شی پزیشكی دادوه‌ریی كراون.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پاراستنی شارستانی له‌ پارێزگای سیدی بوزید، رایگه‌یاند هه‌ردوو بارهه‌ڵگره‌كه‌ كه‌ به‌ریه‌ككه‌وتوون، یه‌كێكیان ژماره‌یه‌كی زۆر مریشكی باركردبوو و ئه‌وه‌ی دیكه‌ كرێكارانی بواری كشتوكاڵی هه‌ڵگرتبوو.

103 جار خوێندراوەتەوە
27/04/2019

بابەتی زیاتر