Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ڵوێستێکى هێزه‌ عێراقییه‌کان چه‌كدارانی داعش توڕه‌ ده‌کات

په‌یام

دواى بێده‌نگبوونى داعش بۆ ماوه‌ى نزیکه‌ى مانگێک و نه‌مانى جم و جۆڵیان، ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێکه‌ چه‌کدارانى ئه‌و ڕێکخراوه‌ له‌ پارێزگاکانى که‌رکوک، دیاله‌ و سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستیان به‌ هێرش کردۆته‌وه‌.

نازم که‌هیه‌ ڕێکخه‌رى پێشووى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدى شه‌عبى، هۆکارى جم و جۆڵه‌کانى داعشى بۆ ده‌نگى ئه‌مریکا ئاشکراکرد و وتی "هێزه‌کانى حه‌شد و پۆلیسى ئیتیحادى سه‌رکرده‌یه‌کى داعشیان له‌ سنوورى حه‌مرین کوشتووه‌ و ته‌رمه‌که‌یان له‌سه‌ر جاده‌ى گشتى فڕێداوه‌".

وتیشی "فڕێدانى ته‌رمى سه‌رکرده‌که‌یان له‌سه‌ر جاده‌، داعشى ته‌واو توڕه‌ کردووه‌، چونکه‌ ئه‌وان به‌ سوکایه‌تیان لێکداوه‌ته‌وه‌".

هه‌فته‌ى ڕابردوو، هێزه‌ عێراقیه‌کان ئۆپه‌راسیۆنێکیان بۆ سه‌ر زنجیره‌ چیاکانى حه‌مرین ئه‌نجامدا، له‌و هێرشه‌دا کوژرانى سه‌رکرده‌یه‌کى داعشیان ڕاگه‌یاند.

له‌دواى ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ى هێزه‌ عێراقیه‌کانه‌وه‌، داعش له‌ سنوورى خانه‌قین و که‌رکوک و سه‌ڵاحه‌دین هێرشى چه‌کدارى ده‌ستپێکردۆته‌وه‌ و ته‌نها له‌چه‌ند شه‌وى ڕابردوودا، چه‌ند هێرشێکیان کردۆته‌ سه‌ر ده‌وروبه‌رى خانه‌قین.

2275 جار خوێندراوەتەوە
27/04/2019

بابەتی زیاتر