Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ناوخۆی توركیا: قه‌ندیل بۆ سوپای توركیا پاروویه‌كی ئاسانه‌

په‌یام

وه‌زیری ناوخۆی توركیا قەندیل رایده‌گه‌یه‌نێت: قه‌ندیل بۆ سوپای توركیا پاروویەکی ئاسانه‌و هۆشداریش دەداتە هەدەپە لەبارەی ئەو شارەوانیانەی لە هەڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ستیهێناون کە پەیوەندییان لەگەڵ پەکەکە نەبێت.

سلێمان سۆیڵو، وه‌زیری ناوخۆی توركیا، له‌ میانی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی (هه‌به‌ر تورك)دا وتی "ئیدی قه‌ندیل بۆ ئێمه‌ پاروویه‌كی ئاسانه‌و توانای توركیا لەڕووی سه‌ربازییه‌وه‌ زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه‌". 

سه‌باره‌ت به‌و شاره‌وانیانه‌ی كه‌ هه‌ده‌په‌ به‌ده‌ستیهێناون، وه‌زیری ناوخۆی توركیا وتی "هه‌ر كاتێك بینیمان تیرۆر له‌گه‌ڵ شاره‌وانی له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ رێگای پێناده‌ین". 

لە دووساڵی رابردوودا هێرش و ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا بۆسەر ئەو ناوچانەی گەریلاکانی پەکەکەی تێدان لە سنووری باشوور و باکووری کوردستان، بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و بەردەوام لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە ئەو ناوچانە بۆردوومان دەکرێن. 


733 جار خوێندراوەتەوە
27/04/2019

بابەتی زیاتر