Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رووسیا و چین و ئه‌مریكا داواده‌كه‌ن تاڵیبیان به‌شداریی دانوستانه‌كانی ئاشتی بكات

په‌یام

رووسیا و چین و ئه‌مریكا پشتگیریی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ ئه‌فغانستان ده‌ربڕی و، داواشیان كرد بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبیان به‌شداری دانوستانه‌كانی ئاشتی بكات.

دوای كۆبوونه‌وه‌ی داخراوی نوێنه‌ری هه‌رسێ وڵاتی رووسیا، چین و ئه‌مریكا له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا پشتگیری خۆیان بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ ئه‌فغانستان ده‌ربڕی.

له‌به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌: رووسیا، چین و ئه‌مریكا پشتگیریی حكوومه‌تی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ن له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرداو، داواش ده‌كه‌ن نوێنه‌رانی حكوومه‌تی ئه‌فغانستان و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌شداری له‌ دانوستانه‌كانی ئاشتیدا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ ئاره‌زووی گه‌لی ئه‌فغانستان بۆ ئاگربه‌ستێكی گشتگیر بێته‌دی.

له‌به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ : له‌پێناو سه‌قامگیری و ئارامی،  پێوسته‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌  پشتگیریی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ بكه‌ن كه‌ له‌نێوخۆی ئه‌فغانستان  ئه‌نجامده‌رێت.

له‌ كۆتای به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وشخراوه‌ته‌ڕوو،  ده‌بێت حكوومه‌تی ئه‌فغانستان و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كار بكه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و كاری قاچاخچێتیی    له‌ناوچه‌كه‌دا.

170 جار خوێندراوەتەوە
27/04/2019

بابەتی زیاتر