Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ده‌روازه‌یه‌كی نوێی سنووریی له‌ نێوان توركیا و عێراق ده‌كرێته‌وه‌..

په‌یام-


وه‌زیری بازرگانیی عێراق، ڕایگه‌یاند به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی نوێی سنووریی له‌گه‌ڵ‌ توركیا. وتیشی: "پێموایه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌روازه‌یه‌كی سنووری نوێ ده‌كرێته‌وه‌".

محه‌مه‌د هاشم عانی دوای "كۆڕبه‌ندی پرۆژه‌ی توركیا - عێراق" كه‌ له‌ به‌غدای پایته‌خت سازكرا، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی نوێی سنووری له‌ نێوان توركیا و عێراقدا رایگه‌یاند "سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ لیژنه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌، بازرگانی و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی گومرك دامه‌زرێندراوه‌، كاره‌كان درێژه‌یان هه‌یه‌ و پێشهاته‌كان به‌ ئاستێكی باشدا ده‌ڕۆن، پێموایه‌ له‌م نزیكانه‌دا ده‌روازه‌ی نوێی سنووری بكرێته‌وه‌".

وه‌زیری بازرگانی عێراق باسی له‌ په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كان كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانی نێوان توركیا و عێراق له‌ ئاستێكی باشدان و قه‌باره‌ی بازرگانی هاوبه‌ش له‌ 2018دا، نزیكه‌ی 13 ملیار دۆلار بووه‌ و ئه‌مساڵ زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

386 جار خوێندراوەتەوە
26/04/2019

بابەتی زیاتر